زاری كرمانجی – سۆران :
ئەندامێكی مەكتەب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوە دەكات كە لێكتێگەیشتنی باشیان هەیە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بۆ ئەمجارە كاندیدێكی هاوبەشیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند” بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشتر لێكتێنەگەیشتن لە نێوان پارتی و یەكێتی هەبوو، بەڵام ئێستا سەركردایەتی هەردوولا باوەڕیان وایە، دۆخی عێراق لەو ئاستەدا نییە، پارتی و یەكێتی لەسەر پۆست ناكۆكی لەنێوانیاندا هەبێت”.
ئەندامەكەی مەكتەب سیاسی پارتی زیاتر روونیكردەوە “ئێستا لێكتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە، ئەنجامی ئەو لێكتێگەیشتنەش سوپرازێك بۆ گەلی كورد دروست دەكات، كە وەكو كورد یەك كاندیدمان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار”.