هەژار ئەنوەر — زاری كرمانجی:
لە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، جموجۆڵی بازگانی و گەشتیاری بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینە، جموجۆڵی لاواز كردووە.
سیروان حوسێن، گووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و باران و سەرمایەی هەرێمی كوردستان بەگشتی و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان و سنووری دەروازەی حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری سستی و لاوازی بە خۆیەوە بینیوە .
سیروان حوسێن، دووپاتی كردەوە:” دەروازەكەمان ٢٤ كاژمێر چوون و هاتن بەڕووی گەشتیاراندا كراوەیە، سەرەڕای ئەوەی كە تیمەكانمان لە ناو كۆمەڵگە و تیمەكانی پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە درێژایی رێگای حاجی ئۆمەران بەردەوام بەئامێرەكانی ڕاماڵینی بەفر ڕێگاكە پاك دەكردەوە، بەڵام بۆ رۆژانی رابردوو بەهۆی بەردەوامی بەفر بارینەكە نەتوانراوە وەكو پێویست ڕێگاكە پاك بكرێتەوە كە هەر ئەوەشە هۆكاری سەرەكی سستی و لاوازی جموجۆڵی بازرگانی لەو رۆژە ، بەڵام لە ئێستادا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوو چۆی گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە.