راهێنەر: كارینا محەمەد
بە گشتی بابەتێكی زۆر باو بۆتە دیاردە لە نێو قوتابخانە و باخچە ناحكومییەكان، بە پێویست دەزانم پۆلێك تایبەت بكرێت بۆ ئەم جۆرە منداڵانە لەم ناوەندانە تا بەباشی هاوكاری بكرێن، ڕێژەی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئۆتیزم و دواكەوتوو زۆربووە لەم ناوەندانە كە پێویستە ببردرێنە شوێنی تایبەت یاخود قوتابخانە و ناوەندی تایبەت بكرێتەوە بۆیان كە بەداخەوە تا ئێستا ناوەندێكی خوێندنی تایبەت بوونی نییە لە كوردستان.
بوونی ئەم جۆرە منداڵانە لە ناوەندە تایبەتەكان كاریگەری خراپ دەكرێتە سەری، لە رووی فێربوونەوە دواكەوتوو دەبێت و كاریگەری دەكاتە سەر منداڵانی تر، جاری وا هەیە دەبێتە هۆی هەراسانی مامۆستا و دەورووبەری، چونكە ئەو ناوەندەی لێی داندراوە تایبەت نییە بەو و لێی تێناگات بۆچی لەوێیە؟ چی دەكات لەوێ؟ پێویستە چ فێر ببێت ؟ كەواتە لێرەدا كات و تەمەنی بەفیڕۆ دەچن و دایك و باوكیش ئەو پارەیەی بەو ناوەندانە دەدەن باشترە بیبەن بۆ شوێنی تایبەت، یەكێك لەو هۆكارە گرنگەكانیش ئەوەیە كە دایك و باوك دان پێ دانانێن كە منداڵەكەیان كێشەی هەیە و دەیانەوێت دوور بن لە قسەی خەڵك، بۆیە لەبەر قسەی خەڵك مندالەكەتان مەبەن بۆ ناوەندە ناحكومییەكان هیچ سوودێك وەرناگرێت بگرە ئەگەری خراپتر بوونیشی هەیە، چونكە نازانێت چ دەكات لەوێ.
هەندێك لەو منداڵانە كەسایەتی گۆشەگیریان هەیە و تەحەموولی هەموو تێكەلیەك ناكات، سەرپەرشتیارانی ناوەندە تایبەتەكان ئێوەش پێش بیركردنەوە لە ماددی، سوود پێدانی ئەم جۆرە منداڵانە وفێركردنیان لە ناوەندەكانی ئێوە لەبەر چاوتان بێت، یاخود پۆلێك تایبەت بكەن بۆ ئەم جۆرە منداڵانە تا هاوكاری بكرێن و سوود وەرگرن .