پشتیوان كەریم-سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار 927 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێش مسقالەكانی زێڕ بڕی شەش بۆ حەفت هەزار دینار بەرز بوونەتەوە .”
نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 517 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 474هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 452 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 387 هەزار دینارە .