شەهلا رەشید- زاری كرمانجی:
رۆژ لە دووای رۆژ، جەڵتەی دڵ و مێشك لە كوردستان و ئیدارەی سۆران لە زیاد بووندایە، ئەمەش پەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە .
د. سۆران زرای، شارەزایی نەخۆشییەكانی هەناو، بۆ زاری كرمانجی گووتی:” جەڵتە بەگشتی مردنی ئەو شانەیە كە خوێنی لێوە دەپچڕێت، هەر كاتێك خوێن لە بەشی جەستە پچڕا و نەگەڕێتەوە جەڵتە دروست دەكات، لە زانستی پزیشكیدا لە تەمەنی بەسەر چوو كاریگەری دروست دەكات ئەمە یەكلا بۆتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام جەڵتە لە ئێستادا لە ناو گەنجان روو لە زیاد بوونە، هۆكارەكانیشی بەگشتی دوو لایەنن بەشێكی دەستكاری كراو هەندێك هۆكار لە جەستەدا هەیە بیگۆڕین و نەخۆشییە درێژخانەیەكانی شەكرە، بەرزی پەستانی خوێن و چەوری ئەمانە نیمچە دەستكاری كراون، بەڵام بەشی دیكەیان بەدەست مرۆڤەكانەوەیە وەك كێشانی جگەرە، خواردنەوەی كحوول، چەوری زۆر، نێرگەلە و جولە نەكردن، هۆكارە بۆماوەییەكانیش بوونی هەیە كەسێكی نزیك تووشی جەڵتە بووبێ هۆكار بۆ ماوەی پێدەڵێن ئەمەش لە پیاوان زۆرترە.
د. سۆران زرای، ئەوەشی خستەڕوو:” جەڵتە بریتییە لە رەقبوونی دەمارەكان كە خوێن بۆ مێشك دەبات، رەقبوونی زۆریش بەهۆی چەورییەوە روودەدات، ئەمەش لە تەمەنی 20 ساڵی روودەدات تا نەگاتە رێژەی %75 دەمارەكان نەگیرێت مرۆڤ هەست بە جەڵتە ناكات و نیشانەكانی بەدەر ناكەون هەروەها پێویستە مرۆڤ ساڵانە بەلایەنی كەمەوە جارێك یا دووجار پشكنین ئەنجام بدات بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی جەڵتە، پشتگوێ خستنی مرۆڤ لە ئەنجام نەدانی پشكنین كارەسات دروست دەكات”.