زاری گرمانجی-سۆران
بەگۆتەی خاوەن دوکان و فرۆشیارانی پەلەوەرو مریشکی زیندوو، لەم ڕۆژانەدا نرخەکەی بەشێویەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.
عسمان حاجی خاوەن دوکانی فرۆشتنی پەلەوەرو مریشکی زیندووە لە شاری سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، ئەگەرچی چەند مانگێک لەمەوبەر نرخی مریشکی زیندوو بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەکی دوو بەرامبەر بەو کات ڕووی لە دابەزین کردووەو نرخی کیلۆیەک مریشک لە دوو هەزار دینار نزیک بووەتەوە”.
گووتیشی، هۆکاری هەرزان بوونی نرخی مریشکی زیندوو نازانین، چونکە هەموو کات بەپێی بازاڕی ڕۆژ لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان وەریان دەگرین و دەیان هێنین قازانجێکی کەمی دخەینەسەرو بە هاووڵاتیان دەیان فرۆشینەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتێکدا بەرزبوونەوەی دۆلار کاریگەری لەسەر گرانبوونی زۆربەی کاڵاکانی بازاڕ دروست کردووە، کەچی بە پێچەوانە نرخی مریشکی زیندوو ڕووی لە هەرزان بوون کردووه، بەمەش خواستی زیاتری کڕینیان لای هاووڵاتیان زیادی کردووە.