محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتری كابینەی نۆیەم بە ئیدارە سەربەخۆكان و بە پێی پێویستی ئیش و كارەكان چەندین بەڕێوەبەراتی گشتی و دامەزراوەی تازەی حكومی كراونەتەوە و دێنە كایەوە، بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دوو بەڕێوەبەرایەتی تازە دەكرێنەوە”.
بە پێی فەرمانێكی وەزاری بە ژمارە (٤٨/٦٥٠) بە واژۆی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە كردنەوە و هێنانە كایەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سۆران و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی سۆران، ئەوەش لەبەر فراوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەپێناو زیاتر گرنگیدان بە بوارەكانی رێگاوبان و پڕۆژەكانی دروستكردنی رێگاوبان و یەكەكانی نیشتەجێبون و بیناسازی لە سنورەكە و خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتییان.
لەو بارەیەوە، هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” فەرمانی كردنەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە دەرچووە، تاكو ئێستا كەسمان دیاری نەكردووە وەك بەڕێوەبەر بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە و لە داهاتوودا بەڕێوەبەرەكەیان دیاری دەكەین .