مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نۆزدە ساڵ بەر ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆكوژی هەردوو بارەگای لقی 2ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3ـی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی لە هەولێری پایتەخت كردە ئامانج و چەندین سەركردە و كادیری هەردوو حزب و خەڵكی سڤیل شەهید بوون.
لەبەربەیانی یەكەمین رۆژی جەژنی قوربانی 2004، كاتێ دەرگای بارەگای هەردوو حزبی ناوبراو بە مەبەستی پیرۆزبایی كردنی جەژنانە بە رووی كادیر و ئەندام و لایەنگران و هاووڵاتییان كرابووەو جەژنی قوربانیان لەیەكتر پیرۆز دەكرد، دوو تیرۆریستی خۆكوژ لە یەك كاتدا لە هەردوو بارەگای لقی 2ـی پارتی و مەڵبەندی 3ـی یەكێتیی خۆیان تەقاندەوە و 103 كەس لە سەركردە و كادیری هەردوو حزب و بەرپرسانی حكومی و هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون و بە دەییانی تریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، كە ساڵانە لەلایەن وەزارتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كورستان لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان یاد دەكرێتەوەو بەرپرسانی حزبی و حكومی و كونسوڵخانەی وڵاتان بەشداری تێدا دەكەن و وەك وەفایەك بۆ رۆحی شەهیدان تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕەكانیان دادەنێن.