زاری كرمانجی – هەواڵ:
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە موشەك هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی سوپای توركیا لە ناحیەی باشیك، بەپێی زانیارییەكان هیچ زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە .
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، كاتژمێر 7:45، هەشت مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كە تێیدا هێزەكانی سوپای توركیا لەخۆ دەگرێت، كران.
بە گوێرەی زانیارییەكان، دوو لە مووشەكەكان لەناو سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكە لە دەوروبەری سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتۆتەوە.