فازڵ میرانی پێیوایه عێراق بووه‌ته گه‌نده‌ڵستان و ده‌ڵێت، عێراق حكوومه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نییه. له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیش، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “خۆزگه بزانم ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چییه؟”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فازڵ میرانی، به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رێوڕه‌سمی 36 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی له هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ به‌نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ئێستای عێراق وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق، فازڵ میرانی گوتی:”عێراق حكوومه‌تی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه من وه‌كو عێراقییه‌ك پێم شه‌رمه وابڵێم، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نییه، چونكه ده‌وڵه‌تی قانوونی و سیادی به مه‌فهومی خۆی بنه‌ما (مقه‌ویمات)ی هه‌یه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه مقه‌ویماتی خۆی له‌ده‌ستداوه و توانای ئه‌وه‌ی نییه بیگه‌ڕێنێته‌وه، ئێمه باسی ئیستیقلال و سیاده ده‌كه‌ین، هیچ كام له‌مانه له عێراق بوونیان نییه، كه‌واته مقه‌ویماتی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌یه”.
فازڵ میرانی له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانـی نێوان پارتی و یه‌كێتی گوتی، “ئه‌وه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه ناكۆكییه، به‌ڵام خۆزگه بزانم ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر چییه، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێت هێنده ناهێنێت ناكۆكبن له‌سه‌ری”.
له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی بۆ به‌نایاسایی ناساندنی بڕیاری حكوومه‌تی ئێستای عێراق بۆ ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، میرانی ره‌خنه‌ی له دادگای فیدراڵی گرت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “دادگای فیدراڵی به چ یاسایه‌ك مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت، چونكه هیچ یاسایه‌ك نییه رێگه به دادگاكه بدات مافی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری خۆت ببڕێت، بڕیاری سیاسی شتێكه، بودجه شتێكی تره، به‌ڵام مافی تاكی عێراقی شتێكی تره”. راشیگه‌یاند، “له‌وانه‌یه سوودانی خۆیشی دژی بڕیاره‌كه بێت، چونكه خۆیشی زه‌ره‌رمه‌ندی بڕیاره‌كه ده‌بێت”.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، یه‌كێك بوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی فازڵ میرانی قسه‌ی له‌سه‌ر كرد و پێیوایه عێراق بووه‌ته “گه‌نده‌ڵستان” و گوتی، “هێزێك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته (عێراق) یاری به ئابووری، بڕیاری سیاسی و ئه‌منی عێراق ده‌كات”. فازڵ میرانی به پێویستیشی زانی لایه‌نه سیاسیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت “هاوڕیزبن”.
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتیش، به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه سیاسیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن و وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت، سه‌رۆك بارزانی به به‌رپرسانی پارتیی گوتووه، نابێت به‌رپرسه‌كانی پارتی دابنیشن و خه‌ڵك بێته لایان، ده‌بێته خۆیان بچن له ده‌رگای خه‌ڵكی بده‌ن.