پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری چاککردنەوە وپاراستنی رێگەو بانی سۆران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت، تەواوی رێگاکانی سنووری ئیدارەی سۆران لە بەفر پاککراونەتەوە لەرێگەی تیمەکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، روونیشیکردەوە ” لەسنووری قەزاکان زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران و کەمترین رێژەش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بووە.
بەڕێوەبەری چاککردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی ئیدارری سۆران ئاشکراشیکرد:”بەپێی گووتەی تیمەکانمان لە سنووری قەزاکانی سەر بە ئیدارەی سۆران رێژەی بەفر بارین بەم شێوەیە بووە.
سنووری قەزای ناوەندی سۆران زیاتر لە 5سانیمەتر بەفر باریووە.
سنووری قەزای مێرگەسۆرن 20سانتیمەتر بەفر باریووە.
سنووری قەزای رواندز رێگەی وەرتێ 10سانتیمەتر بەفر باریووە.
سنووری قەزای سیدەکان 25 سانتیمەتر بەفر باریووە.