پشتیوان کەریم-سۆران:
ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دوێنێ بەرز بوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار 915 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێش مسقالەکانی زێڕ زیاتر بەرز بۆتەوە. ”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 512 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 496 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 448 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 384 هەزار دینارە