ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادی شه‌ست و یه‌ك ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و ڕێبه‌ری شۆڕش بارزانیی نه‌مر و هاوه‌ڵانی و هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادیی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا گیانیان به‌خشی. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕانه ده‌نێرین كه له ڕۆژانی سه‌خت و دژواری شۆڕشدا دڵسۆزانه و خۆنه‌ویستانه ڕه‌نجیان كێشا و خزمه‌تیان كرد.
شۆڕشی ئهیلوول، گێڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌لی كوردستان بوو. شۆڕشی هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌كان بوو كه له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتوودا هه‌مووانی كۆكرده‌وه. له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناغه‌كانی مێژووی گه‌لی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، به ئیراده و بڕوایه‌كی پۆڵایینه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمن بووه‌وه. ده‌وڵه‌تی عێراقی ناچار كرد دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێت و ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری. نموونەیەکی جوانتری شۆرش ئەوەبوو كه لە سەرکەوتندا له‌خۆبایی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنی کرده دەرفەتێكی زیاتری لێبوردەیی و خەباتی هاوبەش و یەکخستنەوەی زیاتری ناوماڵی کوردستانییان.
شۆڕشی ئهیلوول بۆ دۆست و نه‌یاران و بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه هیچ هێز و توانایه‌كی سه‌ربازی ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیان و ئازادی بشكێنێت. نهێنی و هێزی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بوو، بۆیه له‌م یاده‌دا جه‌خت له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه تاقه ڕێگه‌ی پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی و داهاتوویه‌كی باشتره.
شكۆدار بێت یادی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2022/9/11