زاری كرمانجی-سۆران:
شەوی رابردوو دوو پێشمەرگە لە چیایی مامەڕووت لە سنووری قەزای چۆمان، بەر هەورە بروسكە كەوتن و گەیاندرانە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری لە قەزای سۆران.
لای خۆیەوە بەختیار یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری لە سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەو دوو پێشمەرگەیەی لە چیای مامەڕووت لە سنووری شارەدێی قەسرێی قەزای چۆمان، هەورە بروسكە لێیدابوون و گەیەندرانە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، رێوشوێنی پێویستی پزیشكیان بۆ گیرابەر”.
گووتیشی: ” دوای چارەسەری پزیشكی و باشبوونی باری تەندرووستیان یەكێك رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە، ئەوەی دیكەش ئەمڕۆ بەیانی رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە.