زاری كرمانجی-سۆران:
قائیمقامی قەزای سیدەكان دەڵێت، بەهۆی سەرماو سۆڵەو ساختی شوێنەكە، رێگای سەرەكی نێوان (سۆران-سیدەكان) بەستوویەتی، داواكاریشە لە شوفێران، بۆ سەلامەتی خۆیان و سەرنشینانیان ئەگەر كارێكی زەرور نەبێت هاتوچۆ بەم رێگایەدا نەكەن.
ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی قەزای سیدەكان بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفر و بەستانی رێَگای سەرەكی نێوان (سۆران-سیدەكان) هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل ئەستەمە، سەرەڕای ڕامالینی بەردەوامی بەفر لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران”.
قائیمقامی قەزای سیدەكان، داواكاریشە لە شوفێران، بۆ سەلامەتی خۆیان و سەرنشینانیان ئەگەر كارێكی زەرور نەبێت هاتوچۆ بەم رێگایەدا نەكەن.