زاری کرمانجی – چۆمان :
کەمێک بەر بە ئێستە، هەورە بروسکە لە خاڵێکی سەربازی پێشمەرگە سەر بە فەرماندەی هەڵگۆرد دەدات و بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاری کرمانجی راگەیاند:” کاتژمێر 8ی ئەمشەو لە خاڵی سەربازی لەسەر چیای مامەڕووت لە دەڤەری باڵەکایەتی، بەهۆی هەورە بروسکە دوو پێشمەرگە بەناوەکانی ” ڤەهێل ” و ” هاریوان ” کە خەڵکی پارێزگەی دهۆکن و ئەرک و واجباتی سەربازیان لە هێزی سیدەکانە بریندار بوون.
دووپاتی کردەوە، لەلایەن ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی سیدەکان بە هەماهەنگی بنکەی تەندروستی قەسرێ گەیشتنه شوێنەکه و هەردوو پێشمەرگەکە گەیێنراونه نەخۆشخانه و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوه و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە.