محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ ئەمڕۆ دووشەممە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر, کە بارەگای سەرەکی لە ئیدارەی سۆرانە, پێشوازیمانکرد لە محسن شێخ عبدالکریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ سلێمانی و شیلان ثامر, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ دهۆک) بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوەی لێک تێگەیشتن و هەماهەنگی کار لە نێوان هەر سێ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان، بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامەی کاری مینپاکی“.
باسی لەوەشکرد:” هەموو هەوڵێکیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی ئەمساڵ ناوچەی زیاتری لەمین پاکبکەینەوە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان.