زاری کرمانجی – سۆران:
ئەندامێکی فڕاکسیۆنی پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆستی جێگری لیژنەی نەوت و گازی پێدرا .
نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” خزمەتکردنی گەلەکەم لە هەر پۆست و پلەیەک دابێت گەورەترین شانازی ژیانمە کە لەو چوار چێوەیەدا هەنگاو هەڵدەنێمەوە، بۆیە ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ وەک ” جێگری یەکەمی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ” هەڵبژێردرام .
ئاماژەی بەوەشدا، بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی جەنابی دکتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرجەم هاوڕێیانم لە پەرلەمانی عێراق بکەم کە هاوکارم بوون بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە …