زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای خیرخوازی بارزانی، دەست کرا بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر 400 خێزانی ھەژار و کەمدرامەتی سنووری ناحیەی دیانا، کە ئەم ھاوکاریە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی دابینکرا بوو.
لای خۆیەوە، نێچیروان عەبدولواحید گوانی، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بەزاری كرمانجی گووت:“ ئەم نەوتە بەسەر هەژار و كەمدەرامەتانی سنووری هەر پێنج قەزای ئیدارەی سۆران دابەش دەكرێت و زیاتر لە 3000 هەزار خێزان لێی سودمەند دەبن .
زیاتر گووتی:” هەر خێزانێکی کەمدەرامەتی سنووری ئیدارەی سۆران، بڕی 100 لیتر نەوتیان بەخۆرای پێدەدرێت، هەوڵ دەدەین زۆرترین خێزان لێی سود مەند ببن”.