موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان و سنووری قەزای سیدەكانی گرتۆتەوە، بڕێكی باشی باران و بەفر باریووە، بەرپرسی کشتووکاڵی ناوچەکەش، زانیاری بۆ زاری کرمانجی ئاشکرا دەکات.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو، لە سەنتەری سیدەكان 34 ملیم باران باریووە، لەگەڵ بارینی 17 سم بەفر، ئەمساڵ بە گشتی تا ئێستا 181 ملیم و تەنها 17 سم بەفر لە سنوورەكەمان باریووە .
بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، دەڵێت:” ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە، 426 ملیم باران و 83 سم بەفر لە سیدەكان باری بوو، بەداخەوە باران و بەفری ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر كەمترە بەجۆرێک نیوەی ساڵی رابردوو نەباریەوە، بەڵام هێشتا كاتی دابارین ماوە و بەو هیوایەن تووشی وشكە ساڵی نەبین”.
سیدەكان ماوەیەكە بووەتە قەزا و لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، ناوچەیەكی شاخاوی ساردە و بە بەراورد بە شوێنەكانی دیكە بەفر و بارانی زیاتری لێ دەبارێت.