زاری كرمانجی ـ سۆران:
كەش و هەوا بووە رێگر لەبەردەم یەكەم یاریی فەرمی یانەی سنوور وەرزی نوێی ركابەرییەكان.
بڕیاربوو دوێنێ یەكشەممە، لەسەر یاریگەی سۆران، سنوور؛ پێشوازی لەیانەی باتیفا بكات لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی قۆناخی پاڵاوتنی جامی كوردستان، بەڵام بەهۆی نالەباری كەشوهەوا دواخرا و یاریگەكەش گۆڕا.
ئەم وەرزە یانەی سنوور لەپاڵ یانەی خەلیفان نوێنەرایەتی قەزای ناوەندی سۆران دەكەن لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان.
تارای سپی ئیدارەی سۆرانی گرتوەتەوە و، ئەو یاریگەیەی بڕیاربوو یارییەكەشی لەسەر بەڕێوەدەچێت پتر لە 10سم بەفری گرتۆتەوە، بۆیەش دوێنێ چەند خولەكێك پێش دەستپێكردنی یاریی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری بەدواخستنی ئەو یارییەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، سنوور؛ لەسەر یاریگەی شەقڵاوە پێشوازی لەیانەی باتیفا دەكات.
براوەی ئەم یارییە رووبەڕووی یانەی شێروانە دەبێتەوە.
سنوور، لەپاڵ سۆران، رواندز و هەڵۆ لەجامی كوردستان بەشدارە.