وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا بەرانبەر ریال مەدرید سۆسیداد بەبێ گۆڵ یەكسانبوو، ئەمەش جارێكی هەوای نیگەرانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای داپۆشی.
دوای یارییەكە و لەكۆنگرەی رۆژنامەوانیدا، كارلۆ ئانچێلۆتی؛ راهێنەری یانەی ریال مەدرید پەیامێكی ئاراستەی یاریزانەكانی كرد.
لەبارەی گواستنەوەی یاریزانانەوە راهێنەری ریال مەدرید دەڵێت ” ماوەی گواستنەوەی زستانە بۆ ریال مەدرید كۆتاییهاتووە، چ لە رووی گواستنەوەی یاریزانانەوە بێت، یانیش ئەو یاریزانانەی دەستبەرداریان دەبین.”
دوای ئەوەی پرسیاری لێكرا سەبارەت بەوەی، پێنج خاڵ لەبارسێلۆنای پێشەنگ دوورن، ئایا چی دەكەن تا پێیان بگەنەوە.
لەوەڵامدا گوتی: “ئێستا ئێمە 5 خاڵ لە پێشەنگەوە دوورین، پێویستە تا كۆتایی بەردەوامبین لە كاركردن و تێكۆشان.”
گووتیشی: “پێویستە خۆمان كۆبكەینەوە و رابكەین تا بەبارسێلۆنا بگەینەوە.”
ئانچیلۆتی ئاماژەی بەوەشدا: ” ڤینیسیۆس ئاستێكی باشی پێشكەش كرد، چەند جارێك زۆر نزیك بوو لەوەی گۆڵ تۆمار بكات.”
نەیشاردەوە، كە هێشتا زووە باس لە بردنەوەی لالیگا بكەن.”
بەئاخاوتنەكانی دیاربوو كە رازی بووە لەئاستی یاریزانەكانی، دوای ئەوەی رایگەیاند: “ئەم یارییە یەكێكە بوو لەباشترین ئەو یارییانەیەی، كە لەم وەرزەدا ئەنجامماندا.”
بەم یەكسانبوونە ریال مەدرید بووە خاوەنی 42 خاڵ، بەمەش یانەكە 5 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەند دوورە، ریال سۆسیدادیش لە پلەی سێیەمە بە 39 خاڵ.