زاری کرمانجی-چۆمان:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شوانێك لە گوندی گۆڕۆنێ سەر بە قەزای چۆمان بەرمین کەوتوو گیانی لە دەستدا.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری کرمانجی گووت ” شوانکارەکە ناوی ” عەلی عەبدولڕەحمانە و خەڵکی گوندی گەرۆک نزیک پردی قەندیل سەر بە قەزای چۆمان، لە گوندی گۆڕۆنێ بەر مین کەوتوو گیانی لەدەستدا”.
گوتیشی:” ئەم شوانە بەمەبەستی ئاژەڵداری ڕووی کردبووە کوێستانەکانی سنوورەکە، سەرەڕایی ئەوەی تیمەکانی هۆشیارکردنەوە لەمەترسیەکانی مین و پاشماوەی جەنگی بە بەردەوام لەڕێگای سەردان و بەستنی کۆڕۆ سمینار و بەشێوەی راستەوخۆ هاووڵاتییان لە مەترسیەکانی مین ئاگادار دەكەنەوە”.