پشتیوان كەریم _ سۆران:
لەبارەی دواكەوتنی پارەی وانەبێژانی سنووری ئیدارەی سۆران زاری كرمانجی بەدواداچوونی بۆ ئەو مەبەستە كرد، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئیدارەی سۆران بۆ زاری كرمانجی دیاری كرد:”بەیانی دەست دەكرێت بە پێدانی پارەی وانەبێژانی سنوورەكەمان.”
مامۆستا ئاكارا ئەلیشا، لەمبارەیەوە ئاشكرای كرد:”بەیانی لە سنووری پەروەردەی ڕواندز دەست دەكرێت بە پێدانی پارەی وانەبێژانی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو، هەروەها ڕۆژی سێشەممە لە پەروەردەی چۆمان و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هەریەك لە پەروەردەكانی مێرگەسۆر، سۆران دابەش دەكرێت.”
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئیدارەی سۆارن جەختی لەوەشكردوە:”لە هەوڵداین لە مانگەكانی ئایندە بێ دواكەوتن پارەی وانەبێژان خەرج بكرێت.”