پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی :
نەوت فرۆشێکی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی نەوت فرۆشاندا بەبەروارد بە هەفتەی رابردوو گۆڕانکاری بەسەر نرخی سووتەمەنی نەهاتووە،”
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی بەسڕە 235 هەزار و یەک بەرمیل نەوتی موسڵیش بە 225 هەزار دینارە، هاوکات نرخی یەک لیتر نەوتیش بە 1150 دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕەکاندا.”
زیاتر گووتی:” هۆکاری بەرزنەبوونەوەی نەوت لەم کەشە ساردە لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەسووتەمەنی لەرێگەی بریکارەکان بەسەر تەواوی خەڵک داباشکراوە لەهامانکاتدا وا بڕیارە بڕی زیاتر بێ بەرامبەر بەسەر هاوڵاتیان دابەشبکرێت، ئەمەش وای کردووە نرخی نەوت جێگیر بێت و خواستی خواستی کەم بێتە، هاوکات پێشبینیش دەکرێت نرخی نەوت زیاتر داببەزێت.”