پشتیوان کەریم-حاجی ئۆمەران:
ووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی رایگەیاند:” لەگەڵ هاتنی شەپۆڵی بەفرو باران ئاستەنگی درووست بوو، بەڵام لە لایەن تیمەکانی چاککردنەوەی پاراستنی رێگەو بان رێگاکە پاککرایەوە.
سیروان حوسێن، ئاشکراشیکرد:” هاتنی شەپۆڵی بەفر نەبۆتە هۆی وەستانی جموجۆڵی بازرگانی وگەشتیاری”.
دەشڵێت: ” لەسنووری دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران پتر لە 35 سانتیمەتر بەفر باریووە، لەئێستاشدا بەفر بارین وەستاوە.