منسور سوبحی – زاری كرمانجی:
فرۆشگایەكی ماددەی خۆراكیی باس لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی كەلوپەل و ماددەی خۆراكی دەكات و دەڵێ:” بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی خۆراك گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە و رووی لە دابەزین كردووە”،
مەحموود ئیدریس كارمەندی یەكێك لە ماركێتەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی رۆژانە وەك برنج و روون و شەكر و ئارد، بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، لە ئێستادا نرخی برنجی (30) كیلۆ بە هەموو جۆرەكانیەوە پێنج هەزار تا شەش هەزار دابەزیوە، لەهامانكات یەك دەبە روونی یەك كیلۆیی پێشتر نرخی چوار هەزار دینار بووە، ئێستا سێ هەزار و پێنج سەت دینارە و نرخی شەكریش كیلۆیی دوو هەزار دابەزیوە بۆ هەر كیسێكی پازدە كیلۆیی، یەك فەردە ئاردی 25 كیلۆی نزیكەیی پێنج هەزار دینار دابەزیوە”.
هۆكاری دابەزینی نرخی ماددەی خۆراكی، هەروەكو مەحموود ئاماژەی بۆ دەكات راستەوخۆ پەیوەستە بە هاتنی ماددەی خۆراكی مانگانە و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوەیە، هەر مانگێك خۆراكی مانگانە دابەش بكرێت بەگشتی دابەزین لە سەرجەم ماددە خۆراكییەكان روو دەدات”.