پشتیوان كەریم-سۆران:
ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران و بەراورد بە دوێنێ بەرز بوونەوەی بە خۆییەوە بینیوە، بە جۆرێك هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار 926 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”بەراورد بە دوێنێ مسقالەكانی زێڕ بڕی سێ هەزار دینار بەرز بوەتەوە.”
نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 505 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 463 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 442 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 379 هەزار دینارە .