زاری کرمانجی – سۆران:
کەش و هەوا نەبووەتە ڕێگر و، ئەمڕۆ یانەی سنوور یەکەم تاقیکردنەوەی لە وەرزی نوێی ڕکابەرییەکان ئەنجام دەدات.
ئەم وەرزە یانەی سنوور لەپاڵ یانەی خەلیفان نوێنەرایەتی قەزای ناوەندی سۆران دەکەن لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قۆناخی پاڵاوتنی جامی کوردستان لەسەر یاریگەی سۆران میوانداری یانەی باتیفا دەکات کە هاوڕکابەرن لە خولی یانە پلە دووەکان.
ئەمڕۆ کەش و هەوا لەبار نییە و تارای بەفر ئیدارەی سۆرانی گرتووەتەوە و، ئەو یاریگەیەی یارییەکەشی لەسەر بە زێوە دەچێت پتر لە 5سم بەفری گرتووەتەوە، بەڵام ئەمە نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی یارییەکە.
زاری کرمانجی، بۆ وەرگرتنی دڵنیایی پەیوەندی بە ڕەفیق ستوونی؛ سەرۆکی یانەی سنوور کرد و، لە وەڵامدا گووتی، “یارییەکە دوا ناخرێت و لە کات و شوێنی بەڕێوە دەچێت.”
براوەی ئەم یارییە ڕووبەڕووی یانەی شێروانە دەبێتەوە.
سنوور، لەپاڵ سۆران، ڕواندز و هەڵۆ لە جامی کوردستان بەشدارە.