زاری كرمانجی- سۆران:
تەواوی رێگە سەرەكییەكانی ئیدارەی سۆران كراونەتەوە، تەنها چەند رێگەیەك نەبێت كە كارمەندانەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاو بانی سۆران خەریكی كردنەوەیانن.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاو بانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بەهۆی ئەوەی سنووری چالاكیمان بەرفرەوانە و ئامێرەكانمان كمن و ئەركی راماڵینی بەفری ناوشارەكانشمان لەئەستۆ بوو، بۆیە هەندێك رێگە تۆزێك لە پاككردنەوە دواكەوتن، بەڵام تیمەكانمان خەریكن بەتایبەتی لە زینی وەرتێ و سنووری قەزای سیدەكان “.
زیاتر گووتی ” بە هۆی زۆری بەفر بارینەوە، تیمەكانمان لە كاتژمێر 5ی بەیانییەوە دەستیان كردووە بە راماڵینی بەفر لە سەر رێگاكان”.
خۆسرەت سادق لە بارەی ئەو شوێنەی زۆرترین بەفری لێ باریوە گووتی” لە سنووری حاجی ئۆمەران زۆرترین رێژەی بەفربارین تۆمار كراوە، بەڵام رێژەكەی نازانم و بەفر بارینیش بەردەوامە”.