زاری كرمانجی :
پرۆژەی جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، بەدرێژایی ٨،٥ كیلۆمەتر بە گوژمەی ٦٤ ملیار و ٢٣٤ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار دینار لە بواری جێبەجێكردن دایە.
ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن ئەندازیارانی ناوخۆوە جێبەجێ دەكرێت.
جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، پێكدێت لە دوو ئەندەرپاس، كە ئەندەر پاسی یەكەم لەسەر رێگای بارزان – سپیلك – خەلیفان و ئەندەرپاسی دووەم لەسەر رێگای دۆڵی ئالانە – خەلیفان – سپیلك درووستدەكرێت.
ئەم پرۆژەیە بە درێژایی ٨،٥ كیلۆمەتر، بە شێوەی دووسایدی بۆهاتن و دوو سایدی رۆیشتن جێبەجێ دەكرێت و لە ١٩ی ئەیلوولی٢٠٢٢، دەستیپێكردووە و ماوەی تەواو كردنی ٦٠٠ رۆژە.
بە پێی هەواڵێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیای جێبەجێكار لەهەوڵدایە كەمتر لەو ماوەیە پرۆژەكە تەواو بكات و لە ئێستاشدا نزیكەی ٢٠%ـی كارەكانی تەواوكراوە، كە بەتەواوكردنیشی قەرەباڵغی لەسەر جادە و رێگاكە كەم دەبێتەوە و كارئاسانی تەواویش بۆ خەڵكی ناوچەكە و دەوروبەری دەكات بۆ ئەوەی بە تێچوویەكی كەمتر بەو رێگایانەدا هاتووچۆ بكەن.