شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
بەگۆتەی بەڕێوەبەرانی كارگێڕی و تەندروستی قەزاكانی (رواندز، چۆمان، سیدەكان) لە ئیدارەی سۆران، هیچ رووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بەهۆی بەفر بارین و كەش و هەوا تا ئێستا هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە و شەقامە سەرەكییەكان لە بەیانی زوو كراونەتەوە.
هەر لەمبارەوە، سەپان قادر، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی رواندز، گووتی” تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی بەربوونەوە و رووداوی ئۆتۆمبێل روویان نەداوە، ریگاكان كراونەتەوە و ئۆتۆمبێلەكان بەبێ كێشە هاتووچۆ دەكەن.
هەروەها كاروان فەیسەل، بەرپرسی كارگێڕی نەخۆشخانەی سیدەكان، بە زاری كرمانجی گووت ” لای ئێمە هیچ رووداوێكی هاتووچۆ و بەربوونەوە نەبووە.