مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” نزیکەی 90 % دانیشتووانی سنووری قەزای مێرگەسۆر پێوەری ئاویان بەستووە و ئەوانەی نەشیان بەستووە ماڵیان گواستووەتەوە و یان کێشە لە شوێنەکانیان هەیە و لە ئێستادا خەریکی چارەسەرکردنین، بە تەواوبوونی ئەو کێشانە هیچ ماڵێک نامێنێت لە مێرگەسۆر پێوەری ئاوی نەبەستبێت،”
مەجروم دینۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشدا :”گوندەکانی بێشون، گۆڕێ، شێخان، شێتنێ، تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە، ئەو گوندانەش کاتێک کێشەکانیان چارەسەر کران، ئەو کات پێوەریان بۆ دەبەسترێت، ئەو شوێنانەی پێوەریان بەستووە، پابەندن بە گەڕانەوەی پارەی ئاو.”