وەرزش ـ زاری کرمانجی:
لەمێژوودا یەکەمین جارە پرێمەرلیگ بازاری ئاوا گەرم و گوڕ بەخۆیەوە ببینێت، ئەم هاوینە کێبڕکێ بوو لەسەر ئەوەی کام یانە زۆرترین پارە دەخاتە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن ـەوە.
لەمێرکاتۆی هاوینە، زلهێزەکانی پرێمەرلیگ بەئامانجی دووپاتی بەهێزی خولەکەیان و دانەبڕان لەکێبڕکێی نێوەخۆیی و ئەوروپی پارەیەکی زۆریان هێنایە نێو بازاڕ و گۆڕانکاریان لەپێکهاتەی یانەکەیان ئەنجامدا.
یانەکانی پرێمەرلیگ بونەتە سێ بەش، بەجۆرێک بە سێ هۆکار لەبازاڕدا جوڵەیان دەکرد، بەشێکیان بۆ مانەوە لەخول، بەشێکی دیکەیان بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی ریزبەند و بەشێکی دیاریکراویش بۆ بردنەوەی نازناوی خول.
یانەکانی خولی نایابی ئینگڵاند لەم مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا 2.24 ملیار یۆرۆیان لەبازاڕی گواستنەوە خەرجکردووە، کەبەنزیکەیی رێژەکە لەخەرجی هەر چوار خولە بەهێزەکەی دیکە زیاترە. زۆرترین خەرجی لەپرێمەرلیگ یانەی چێڵسی ئەنجامیداوە.
یانەکانی بەشدار لە “سێریا ئەی” ـی ئیتاڵی لەپلەی دووەم دێن و 750 ملیۆن یۆرۆیان لەکڕینی یاریزانان خەرجکردووە.
خولی فەڕەنسی لەپلەی سێیەمدایە و 558 ملیۆن یۆرۆ خەرجی یانەکانی لیگا وەن بووە و پشکی شێر بەر پاریس سانجێرمان دەکەوێت.
لالیگا لەخانەی چوارەمە 505 ملیۆن یۆرۆ خەرجی یانەکانی ئیسپانیا بووە، لەو رێژەیە بارسێلۆنا بەتەنها 115 ملیۆن یۆرۆی لەهێنانی یاریزانان خەرجکردووە.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە لەپلەی پێنجەم بۆندزلیگا دێت کە یانەکانی ئەو خولە 484 ملیۆن یۆرۆیان لەهێنانی یاریزانان خەرجکردووە و 480 ملیۆن یۆرۆ بایرن میونشن خەرجیکردووە کۆی 19 یانەی دیکەی ئەو خولە تەنها 4 ملیۆن یۆرۆیان لەبازاڕدا داناوە.