تانيا سۆفى – زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دابەزینی بە خۆییەوە بینیوە، یەک ئۆنسەی زێڕ بە 1926 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممەى رابردوو بۆ هەر مسقاڵێک زێڕ 3000 دینار دابەزیوە.”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24 بە 503 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 22 بە461 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 440 هەزارە
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18 بە 377 هەزارە