وەرزش ـ زاری كرمانجی:
دوای هەوڵ و كۆششی كۆمەڵێك وەرزشوانی دەڤەرەكە، دواجار مۆڵەتی یانەبوون كرایە دیاری بۆ شارەدێی هەریر.
شەوی رابردوو لەپێگەكانی نزیك لەو دەڤەرە، وێڕای بڵاوكردنەوەی هەواڵی پێدانی مۆڵەتەكە، هاوكات ناوی دەستەی بەڕێوەبەری یانەكەش ئاماژە پێدراوە.
عومەر موستەفا، كادیرێكی رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیمۆكراتی كوردستانە و سەرۆكی نوێی یانەی هەریرە، لەواڵەی خۆی گوازرشتی لەو دەسكەوتە كردووە و نووسیویەتی: “پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرزشوانان، لاوان و تەواوی خەڵكی هەریر دەكەین. سوپاس بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی جەنابی كاك مەسرور بارزانی.”
ئەوەش دەڵێت: “پێویستە لەسەرمان پشتگیری و پاڵپشتیێكی گەورە بین بۆ سەركەوتن و پێشڤەچوون. مەرجە خۆمان بە خاوەنی ئەم یانەیە بزانین و وەرزشی دەڤەرەكەمان بەرەو قۆناخێكی نوێ و پڕ دەسكەوت هەنگاو بنێت.”
لەپاڵ عومەر موستەفا، شەش كەسی دیكە رێبەرایەتی یانە نوێیەكەی هەریر دەكەن، كە پێكهاتوون لە (ئیدریس شوكر، فایەق عەزیز، سەربەست مەغدید، نەبەز حەسەن، جهات ئەحمەد و وەلید تەها).
لەپاڵ یانەی هەریر، یانەی بجیل ـیش لەسنووری قەزای ئاكرێ مۆڵەتی یانەبوونی پێدرا.
لەماوەی 60 رۆژی رابردوو سێ یانەی نوێ بەركاربوونە، یانەیەكیان لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە.