مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەرکی خۆی سووتەمەنی مانگێکی بۆ پەیمانگهی تەکنیکی مێرگەسۆر دابین دەکات .
د. تاڵب محەممەد ڕاگری پەیمانگهی تەکنیکی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” پەیمانگهی تەکنیکی مێرگەسۆر سوود لە کارەبای نیشتمانی وەرناگرێت بۆ بەیانیان لە بەر ئەوەی کارەبای نیشتمانی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کاتژمێر ٣ ئێوارە دێتەوە، بۆیە تاکە چارەسەر مۆلیدەیە، بۆ ئەمەش مانگانە پێویستیمان بە سێ هەزار لیتر گاز دەبێت، هەر لەبەر ئەوەش داوامان کردووە لە حکومەت دەرخستە کراوە، بەڵام پرۆسەکە زۆری پێ دەچیت و تا وەکوو ئێستا بە دەستمان نەگەیشتووە.”
ڕاگری پەیمانگهی ناوبراو گوتیشی:” داوامان لە ئیدارەی سۆران و قایمقام کردووە کارەبای بەردەوام دابین بکەن بۆمان و نووسراومان بۆ ئیدارەی سەربەخۆ کردووە ئەگەر کارەبای بەردەوامیش نەبێت گازوایلی بۆ دابین بکەن، بەڵام تا وەکوو ئێستا وەڵامان وەرنەگرتووە، ئەگەرچی لە ئێستادا سەر بە پارێزگای هەولێر نین بەڵام پارێزگاری هەولێر ئەوەی لە توانای بێت هاوکاری ئێمەی کردووە و بۆ ئەم مانگە بە بڕە گازێک هاوکاری کردووین، بۆیە لە ڕێگەی زاری کرمانجی یەوە بە پێویستی دەزانین وەکوو پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر سوپاسی جەنابیان بکەین.”