زاری كرمانجی :
بە پێی توێژینەوەیەك لەسەدا 40ی ئافرەتان لە هەفتەكانی پێش جەڵتەی دڵدا، تووشی نیشانە كتوپڕەكانی جەڵتەی دڵ دەبن، بۆیە لەو كاتە پێویستە خانمان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ نیشانەكان بكەن و بە زوویی سەردانی پزیشكی تایبەت بكەن.
گۆڤاری Circulation توێژینەوەیەكی بڵاوكردوتەوەو باس لەو پێنج نیشانە باوانەی كە ژنان باسیان لێوە كردووە كە لە مانگی پێش تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ تووشبوون كردووە و هۆشداری بە خانمان دەدات ئاگاداری نیشانە كتوپڕەكانی جەڵتە ببن كە بریتین لە:
تێكچوونی خەو
هەناسە توندی
فشاری نائاسایی
دڵەڕاوكێ
هەرس نەكردنی خۆراك
ئەو ئافرەتانەی لە كاتی جەڵتەی دڵدا، تووشی چەند حاڵەتێك دەبن:
ئارەقكردنەوەی سارد
هەناسە توندی
هەستكردن بە گێژی
لاوازی بەشێوەیەكی گشتی
فشاری نائاسایی
پێویستە ئافرەتان بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان چی بكەن ؟
ڕوت گۆس، پەرستار لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی دەڵێت، زۆر شت هەیە كە هەموومان دەتوانین بیكەین بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ:
پاراستنی كێش:
تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن باشتر دەكات.
گۆڕانكاریی بچووك و درێژخایەن بكە كە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، وەك كەمكردنەوەی ژەمەكان و زیادكردنی چالاكیی جەستەیی.
جووڵە:
بەڕاستی گرنگە بۆ تەندروستی دڵت كە هەفتانە 150 خولەك وەرزشی چڕی مامناوەند ئەنجامبدەیت.
بەڕێوەبردنی پەستانی خوێن:
ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، زۆر گرنگە پارێزگاریی لە كێشێكی تەندروستی جەستەت بكەیت، واز لە جگەرەكێشان بهێنیت، خوێ و كحول كەمبكەیتەوە، چالاكیی جەستەیی بپارێزیت و دەرمانی ڕێنمایی كراو بخۆیت.
پارێزگاری لە رێژەی كۆلیسترۆڵ:
كۆلیسترۆڵی “خراپ” دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ یان سووڕی خوێن زیاد بكات .
دەتوانیت یارمەتی بەڕێوەبردنی ئاستی كۆلیسترۆڵت بدەیت بە سنوورداركردنی بڕی چەوری تێر كە دەیخۆیت، بە چالاكتر بوون و خواردنی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ.
وازهێنان لە جگەرەكێشان:
وازهێنان لە جگەرەكێشان گەورەترین شتە كە دەتوانیت بیكەیت بۆ یارمەتیدانی دڵت.
جگەرەكێشان نزیكەی دوو هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات لە چاو ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە.