زاری کرمانجی :
دوای چەندین مانگ کۆنەبوونەوە و گرژیی سیاسی نێوانیان، پارتی و یەکێتیی لە سەر ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 28 ی کانوونی دووەمی 2023 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە، بە پێی زانیارییەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و داهات و خەرجییەکان و ئەمنی و یەک هەڵوێستی بەرامبەر بەغدا و چەند پرسێکی تر گفتوگۆی گەرمی کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەبێت.
ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی هاوکار جاف لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوو لە شاری هەولێر گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی زیاتر کرد، چاوەڕێ دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە پەیوەندی نێوان هەردوولا ئاسایی بکاتەوە و لە داهاتوودا بە یەک تیم ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بوەستنەوە .