وەرزش – زاری کرمانجی:
لەپێناو مانەوە لە ڕێزی یانە پلە یەکەکان یانەی ڕواندز، گۆڕانکاریی ڕیشەییان ئەنجام داوە
دوای تۆمارکردنی ئامارێکی خراپ لە قۆناخی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، دەستەی کارگێڕی یانەی ڕواندز بڕیاری گۆڕانکاری گەورەی لە تیمی تۆپی پێی یانەکەدا.
ڕواندز، لەقۆناخی یەکەم، 9 یارییان ئەنجامدا، کە چوار یەکسانبوون و چوار شکستییان تۆمارکرد، تەنها یارییەکییان بردەوە، 9 گۆڵیان تۆمار کرد و 10 گۆڵیان لەسەر تۆمارکرا، بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ، لە پلەی هەژدەیەم و کۆتایی خولەکە مانەوە.
لەیەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولەکە، لەسەر یاریگەی سۆران میوانداری یانەی بروسک یان کرد بە گۆڵێک یەکسانبوون.
ئەمڕۆ شەممە، لەسەر یاریگەی زانکۆ قورسترین تاقیکردنەوەی ئەم وەرزە ئەنجامدەدات و ڕووبەڕووی سلێمانی دەبێتەوە.
پێش ئەم یارییە ڕواندز بە 5 خاڵ لەخانەی حەڤدەیەمە و سلێمانی بە هەژدە خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییە.
یانەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری؛ هەفتەی ڕابردوو بە ڕانیە دۆڕاون نایانەوێت هەمان سیناریۆ دووبارە بکەنەوە، ڕواندزییەکانیش بەئامانجی چنینەوەی یەکەم بردنەوە و دەربازبوون لەناوچەی دابەزین ئەو یارییە ئەنجام دەدەن.