زاری كرمانجی- سۆران:
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، تا ئێستا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لەسەنتەری پارێزگاكانە، شۆفێرانیش خوازیارن لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی دەورووبەریش ئەو جۆرە مۆڵەتەیان پێ بدرێت.
مقەدەم موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” پێی نوسراوێكی وەزارەت پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دراوتە پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی) بەڵام تا ئێستا رێنمایی ئەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران نەهاتووە، كە شۆفێران بتوانن لێرە ببنە خاوەنی مۆڵەتی نێوەدەوڵەتی، بەڵكو تا ئێستا بڕیارەكە بۆ سەنتەری پارێزگاكانە”.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، گووتیشی:” بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی رێنماییەكانی وەزارەتین، كە شۆفێران بتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیان پێبدرێت”.