محەممەد مەحموود – سۆران
لە دوای دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران کارەکانی دروستکردنی هۆڵێکی تایبەت بەوەرزش لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستی پێکردوو لە ئێستاشدا ئەو هۆڵە تەواو بووەو وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تەواوی پێداویستییەکانی بۆ دابینکردن”.
عەمیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای ئەوەی دەستمانکرد بە دروستکردنی هۆڵێکی تایبەت بە وەرزش لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، ئەمەش لە پێناو گرنگی دانی زیاتر بەتوانای ئەفسەران و کارمەندان و رەخساندنی کەشێکی لەبەر بۆیان، بۆئەوەی لەکاتی پێویست بێن سوود لەو هۆڵە وەرزشییە وەربگر، بە سوپاسەوە لە دوای تەواو بوونی کارەکانی ئەو هۆڵە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی تەواوی پێداویستییەکانی ئەو هۆڵە دابین بکات,
لێرەوە بەناوی گشت ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ( ڕێبەر ئەحمەد ) وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر دابینکردنی گشت پێداویستییەکانی هۆڵی وەرزشی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.
سەران شێخ لەتیف ، گووتیشی” کردنەوەی ئەم هۆڵەش بۆ زیاتر گرنگی دانە بە توانای جەستەیی و وەرزشی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی سۆران، تەواوی کارمەندان و ئەفسەرانمان دەتووانن لە کاتی پشوو دوای دەوامی فەرمی سوود لەو هۆڵە وەربگرن ، پۆلیسێکی تایبەتمەندی ئەو بوارەش سەرپەرشتی هۆڵەکەدەکات.