زاری كرمانجی – سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەم بۆنەیەدا بە رێز و پێزانینەوە یادی قوربانییانی ئەو قارەمانییە گەورەیە دەکەینەوە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-01-2023، بە بۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی ئەو یادە لە “هەموو گەلی کوردستان” دەکات و دەڵێت، “گەلی کوردستان هیچ کاتێک هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی تیرۆر لەیاد ناکات.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ:
ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم. لەم بۆنەیەدا بە رێز و پێزانینەوە یادی قوربانییانی ئەو قارەمانییە گەورەیە دەکەینەوە. سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنین، گەلی کوردستان هیچ کاتێک هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی تیرۆر لە یاد ناکات.