“لە ماوەی 90 خوولەك خوێن بۆ بەشەكانی جەستە نەڕوات جەڵتە دروست دەبێت”
پشتیوان كەریم- سۆران:
لە میانەی بەشداریكردنی پڕۆگرامێكی رادیۆی زاری كرمانجی، د. سۆران زراری، شارەزای نەخۆشییەكانی هەناو، باسی زۆربوونی دیاردەی جەڵتەی مێشك و دڵ دەكات لە ناو گەنجان، هەروەها هۆكارەكانی دروستبوونیشی دەخاتەڕوو و هۆشداری دەدات، دەڵێت ئامارەكان تۆقێنەرنین بەڵام مەترسیدارن.
د.سۆران زراری، شارەزای نەخۆشییەكانی هەناو دەڵێت :” جەڵتە بەگشتی مردنی ئەو شانەیە كە خوێنی لێوە دەپچڕێت، هەر كاتێك خوێن لە بەشی جەستە پچڕا و نەگەڕێتەوە جەڵتە دروست دەكات، لە ماوەی 90 خولەك خوێن بۆ شوێنی جەستە بگەڕێتەوە جەڵتە دروست نابێت، بەڵام زیاتر بێ لەم ماوەیە جەڵتە دروست دەكات و بەگشتی دوای كاتژمێر و نیوێك لێدانی جەڵتە مەترسیدارە.
لە بارەی دروستبوونی جەڵتە و ئاستی تەمەنی مرۆڤەكانەوە ئاشكرای كرد” لە زانستی پزیشكیدا لە تەمەنی بەسەر چوو كاریگەری دروست دەكات ئەمە یەكلا بۆتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام جەڵتە لە ئێستادا لە ناو گەنجان روو لە زیاد بوونە، تەمەن ئەگەر لە 50 ساڵ كەمتر بێت لای پزیشكەكان بە گەنج هەژمار دەكرێت، هەروەها هۆكارەكانی جەڵتەش بەگشتی دوو لایەنن بەشێكی دەستكاری كراو هەندێك هۆكار لە جەستەدا هەیە بیگۆڕین و نەخۆشییە درێژخانەیەكانی شەكرە، بەرزی فشاری خوێن و چەوری ئەمانە نیمچە دەستكاری كراون، بەڵام بەشی دیكەیان بەدەست مرۆڤەكانەوەیە وەك كێشانی جگەرە، خواردنەوەی كحول، چەوری زۆر، نێرگەلە و جولە نەكردن، هۆكارە بۆماوەییەكانیش بوونی هەیە كەسێكی نزیك تووشی جەڵتە بووبێ هۆكار بۆ ماوەی پێدەڵێن ئەمەش لە پیاوان زۆرترە.
ئەوەشی خستەروو” جەڵتە بریتییە لە رەقبوونی دەمارەكان كە خوێن بۆ مێشك دەبات، رەقبوونی زۆریش بەهۆی چەورییەوە روودەدات، ئەمەش لە تەمەنی 20 ساڵی روودەدات تا نەگاتە رێژەی %75 دەمارەكان نەگیرێت مرۆڤ هەست بە جەڵتە ناكات و نیشانەكانی بەدەر ناكەون، هەروەها پێویستە مرۆڤ ساڵانە بەلایەنی كەمەوە جارێك یا دووجار پشكنین ئەنجام بدات بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی جەڵتە، پشتگوێ خستنی مرۆڤ لە ئەنجام نەدانی پشكنین كارەسات دروست دەكات، ئەو نیشانانەی پێش جەڵتە مرۆڤ هەستی پێدەكات بریتین لە كاتی رۆشتن هەستكردن بە ژان بۆ چەند چركەیەك و دواتر دڵەكوتە، هەناسەتەنگی و ئارەقكردنی زۆر ئەم نیشانانە مەترسین پێویستە مرۆڤ پشتگوێیان نەخات دەكرێت تەنها هەناسە بركێ یا سەرسوڕان بێت، بەگشتی بۆ جەڵتەی مێشك زیانی لایەنی جەستەی، سەر سووڕانی زۆر، نەخۆشی شەكرە و رشانەوە، ئەمانە گرنگە بەرچاو بگیرێت جۆرەكانیشی جەڵتەی قورس دەمارەكە بەتەواوی گیراوە و جەڵتەی سووك بەشێك لە شانەكان بەشێكی مردووە واتە هەمووی نەمردووە، بە جەڵتەی سووك ئەنزیمەكان زۆر بەرز نابنەوە بۆ مێشك، ئەگەر كەسەكە چاودێری خۆی بكات واتە كێشی زۆر بێ پێویستە كێشەكەی دابەزێت، خواردنی رێك بخات.
لەدواین قسەكانیدا، د. سۆران زراری، شارەزای نەخۆشییەكانی هەناو گووتی:” لەگەڵ دەركەوتنی بۆماوەی خواردن و خواردنی هۆڕمۆنی بە سروشتی خۆی گەشە ناكات ئەمە دەستكاریكردنی بۆماوەی خواردنی، بەڵام خواردنی گوندەكان تەندروست ترە بەدیاریكراوی خواردنی هەرێمی كوردستان باشە و تەندروستە لە وڵاتانی دیكەی جیهان خواردنی خۆماڵی زیاترە، پێویستە رۆژانە 20 بۆ 25 خولەك تەندروستە وەك ئەوەوایە تەواوی خواردنەكان تەندروست دەبن، لە رەگەزی مرۆڤەكان پیاو زیاتر شیاوە بۆ دروستبوونی جەستە، ئافرەتان درەنگتر لە پیاوان دەگرن رێژەی ئامارەكانی جەڵتە لەم پێنج ساَلەی دوای لەناو نێوان گەنج و هەرزەكاران رووی لە زیاد بوون كردووە ئامارەكان تۆقێنەر نین بەڵام ترسناكن .”