زاری كرمانجی- سۆران:
ئهمڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له ڕۆزی كهیڤ كونسوڵی گشتیی نوێی بهریتانیا له ههرێمی كوردستان كرد.
سهرۆكی حکومەت پیرۆزبایی دهستبهكاربوونی لێکرد و هیوای سهركهوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگیرییهكی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵی گشتیی نوێی بهریتانیا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات.