زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا و ئەندامی لێژنەی سووتەمەنی، دەڵێت:” سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە، كە باس لە نەبوونی غاز و گرانی نرخەكەی لە سنوورەكەمان دەكەن.
سەید عەدنان، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا و ئەندامی لێژنەی سووتەمەنی دووپاتیشی كردەوە، غازی زیاد لە پیویست هەیە و رۆژانە بە پێی پلان و بەرنامە لە سنووری ناحیەی دیانا و ئیدارەی سۆران، بە 8500 دینار دابەش دەكرێت”.
گووتیشی:” داوا لە هەموو پەیج و راگەیاندنەكان دەكەین، بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە هەواڵی لەم جۆرە بڵاو بكەنەوە، تا كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵك دروست نەكات.