سۆران سرێشمەیی – سۆران
د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” دوای کردنەوەی نووسینگەی حەج و عەمرە لە ئیدارەی سۆران و پێشکەکردنی سیڤی و بەرزکردنەوەی ناوی چەند کەسێک، ئەمڕۆ پێنجشەممە م. ” یوسف ئەحمەد چۆمانی”، تێبینەری ئەوقافی چۆمان وەک بەرپرسی نووسینگەکە دیاری کرا و لە زووترین کاتدا دەست بەکار دەبێت.”
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، ئاشکراشی کرد:” بە کردنەوەی نووسینگەی سۆران بۆ حەج و عەمرە، پشکی زیارەتکارانی حەج بۆ ئیدارەی سۆران زیاد دەبێت کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە رادەگەینرێت، جگە لەمەش کار ئاسانیش دێتە ئارا لە راپەڕاندنی مامەڵەی پەیوەست بە فەریزەی حەج و جێبەجێکردنی کاروباری تایبەت بە عەمرە”.