زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمپانیای SK Hynix پەرەپێدانی چیپی نوێی LPDDR5T DRAM RAM ی ڕاگەیاند. دەوترێت ئەم چیپە دەبێتە خێراترین ڕامی مۆبایل لە جیهاندا بۆ ئامێرە گەورەکان چونکە خێرایی گواستنەوەی داتاکان دەگاتە ٩.٦ گیگابیت لە چرکەیەکدا.
لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیای SK Hynix، بیرگەی LPDDR5T نزیکەی لەسەدا ١٣ خێراترە لە LPDDR5X کە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ ناسێندرا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم کۆمپانیایە پیتی T ی لە کۆتایی ناوی ئەم تەکنەلۆژیایە داناوە کە نوێنەرایەتی وشەی “تێربۆ” دەکات.
ئەم بیرگە نوێیە بە مەودای ڤۆڵتیەی زۆر نزم کاردەکات کە 1.01 بۆ 1.12 ڤۆڵت دەبێت بۆ ئەوەی وزەیەکی زۆر کەم بەکاربهێنێت. کۆمپانیای SK Hynix دەڵێت نمونەی پاکێجی فرە چیپی 16 گێگابایتیان بۆ هەندێک کڕیار دابینکردووە. ئەم پاکێجە کە لە ڕاستیدا چەندین چیپی LPDDR5T پێکەوە پێشکەش دەکات، دەتوانێت ٧٧ گیگابایت داتا لە چرکەیەکدا پرۆسێس بکات.