زاری كرمانجی- چۆمان
دوای نۆژەنكردنەوەی بارەگایەكی شۆڕشی ئەیلول لە باڵەكایەتی و بنیادنانی مۆزەخانەی شۆڕشی ئەیلوول لە بنكێڵان، یادەوەرییەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول كۆدەكرێنەوە.
رێكەوت رزگار، ئەندامی دەستەی رێكخراوەی نەوەكانی ئەیلول لە سنووری قەزای چۆمان، بەزاری كرمانجی گووت: ” دوای نۆژەنكردنەوەی بارەگایەكی شۆڕشی ئەیلول لە باڵەكایەتی و بنیادنانی مۆزەخانەی شۆڕشی ئەیلوول لە بنكێڵان، لەلایەن پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول حەمید خوستی ئیسماعیل، ناسراو بە حەمید سەندی، وەك یەكەمین كەس بڕنۆی شانی خۆی پێشكەش بە مۆزەخانەی شۆڕش كرد”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” هەوڵدەدەین زۆرترین یادەوەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن لە مۆزەخانەی بنكێلان كۆبكەینەوە، وەك وەفایەك بۆ خەبات و بەرخودانی پێشمەرگە بە رێبەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی سەركردەی بزوتنەوەی سیاسی ئازدیخوازی گەلی كوردستان.