محەممەد مەحموود – سۆران :
دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا لەسەر نەناردنی 200ملیار دینار بۆ مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارەش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا، هەریەکە لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان لە بارەی ئەو بڕیارە دووژمنکارانەی دادگای فیدراڵی دەربڕی.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران لەسەر نادەستووری ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بۆ زاری کرمانجی گووتی” بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان جگە لەوەی بڕیارێکی نا یاسایی و سیاسییە، لە هەمان کاتیش‌دا نا شەرعیشە، و راست و دروستی و گرنگی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش زیاتر بۆ خەڵک بەدەردەکەوێت”.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران گووتیشی” ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجێكی ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئان و سوننه‌تی پێشه‌وا و سه‌روه‌رمان محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) بده‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی مافه‌كانی مرۆڤه به‌هه‌موو واتا‌و ماناكانیه‌وه، چەندین ده‌قی زۆرمان ده‌كه‌وێته پێش چاو له‌و دوو سه‌رچاوه به‌رز و پیرۆزه‌وه، كه سه‌رجه‌میان داكۆكی له‌ته‌واوی ئه‌و مافانه ده‌كه‌نه‌وه، جا ئه‌م هه‌موو مافانه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داویانه به‌مرۆڤ چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه، كه خۆیان له چه‌ند بابه‌تێكی جیا جیادا ده‌بیننه‌وه، خوای گەورە دەفەرموێت:(ێٰٓأَیُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَٰكُم مِّن ذكَرٍۢ ۆأُنثیٰ ۆجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَآئِڵ لِتَعَارَفُوٓاْ ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَیٰكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ) الحجرات 13.
وەهەروەها پێغەمبەر محەممەد درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : ” ڵا یُۆْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّی یُحِبَّ لِأَخِیهِ مَا یُحِبُّ لِنَفْسِهِ “.
لەکۆتایی قسەکانیدا د.پشتیوان سرێشمەیی ، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران روونیکردەوە ” بەپێی ئەم دەققانەی سەرەوە مرۆڤ مافی ژیان و پاراستنی شکۆی هەیە، بۆیە دەست بردن بۆ بڕینی قووتی خەڵک لە عێراقێک کە تا ئێستا کورد بەشێکە لەم عێراقە نا شەرعیشە جگە لەوەی بڕیارێکی نا یاسایی و سیاسییە، و ڕۆژ دوایی ڕۆژ خەڵکی ئێمە راست و دروستی و گرنگی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیشیان زیاتر بۆ بەدەر دەکەوێت”.